ناوهڕۆك
منداڵی ٨ تا نۆ ٩ خواردنەکەی دەبێت چەند بێت؟
لە هەشت مانگیدا، زۆرینەی منداڵەکان شتێکی باش فێربوون و دەتوانن بەبێ هاوکاری هیچ شتێک خواردن ببەن بۆ دەمیان، ئەمە دەریدەخات کە کاتێکی باش بێت بۆ ناساندنی ئەو خواردنانەی کە بە دەست دەخورێن و هەلێک بێت بۆ خۆراک خواردن بە دەستی خۆی، جگە لە سێ جۆر خۆراکەکەی لە مانگی حەوتدا پێت دەدا دەتوانیت دوو خۆراکی نوێی تریشی بۆ زیاد بکەیت، بەگشتی لەکاتی بەیانیان و دوای نیوەڕۆ.
زانینی ڕێژەی ئەو خواردنەی کە منداڵەکە خواردوویەتی زۆر قورسە کاتێک کە خۆی خواردن دەخوات، بەگشتی خواردنەکان قورستر دەبن لە ئاوی میوە و شتی لە ڕنەدراو شتی وردەن، لەم حاڵەتەدا منداڵەکە یاری بە خواردنەکەی دەکات و دەیپژێنێت هەر بۆیە قورسە دیاریکردنی بڕی ئەوەی کە چەندی خواردووە.
هەمیشە ئاگاداری نیشانەکانی منداڵەکەت بە، ئەگەر ڕێژەی ئەو خواردنەی کە بە منداڵە حەوت مانگەکەی خۆتی دەدەیت خێرا خواردی ئەگەری هەیە کە بیەوێت ڕێژەی خواردنەکەی بۆ زۆر بکەیت و زیاتر پێویستی پێی بێت.
منداڵەکەت زوو پێت دەڵێت کە چ کاتێک تێر دەبێت، بەدڵنییایەوە دەتوانێت قاپێکی بچوک بە تەنها بخوات، خواردنەکان با زیاتر ورد و لە ڕنەدراو بن هەروەها دەتوانیت هێلکە و مریشک و ماسی لەم مانگەدا پێ بدەیت.
خواردنی منداڵ لە مانگی ١٠ بۆ ١١ چەندە؟
لە دە مانگیدا هەلێكی باشە بۆ نەخواردنی شتی لەڕنەدراو، دەتوانێت خواردنی قورستر بخوات لەم کاتەدا، دەتوانیت خواردنی دەوڵەمەند بە دانەوێڵە و سەوزەوات و پڕۆتینانی پێ بدەیت بەڵام ئاگاداربە کە ئەوانە بەشێوەیەک دروست بکەیت کە منداڵەکەت حەزی لێبێت، ئاگاداری مەترسی خنکانی بە و دوورکەوە لە (شیری مانگا، هەنگووین، خوێ، شەکر).
ئەم تەمەنە تەمەنێکە کە ئەگەری هەیە منداڵەکە ڕای خۆی دەرببڕێت و حەزی خۆی بۆ خواردنێکی تایبەت دەرببڕێت و یان حەزیان لە هەندێک خواردن نییە و نایخۆن.
هەندێک شت کە دەبێت لەبەرچاوی بگریت و بیرت بێت لەبارەی خواردنی منداڵەکەتەوە:
١- منداڵەکەت بە هەمان ئەندازە خواردنی بدەرێ کە خۆی دەیخوات و دەیەوێت زۆری لێ مەکە.
٢- بە زۆر خواردن مەدە بە منداڵەکەت.
٣- دڵگران مەبە لەبارەی ئەوەی کە منداڵەکەت چەند خواردن دەخوات.
٤- ئەگەر منداڵەکەت داوای شیری خۆت دەکات بیدەرێ بەتایبەت لەتەمەنی یەک ساڵیدا.
٥- پێش ئەوەی بگاتە یەک ساڵ دووری بخەرەوە لە (شیری مانگا و شەکر و خوێ و هەنگووین) و پێی مەدە.
٦- جوان سەیری نیشانەکانی منداڵەکەت بکە لەبارەی ئەوەی کە کەی تێر دەبێت.
هەروەک کە دەیبینن، بڕیاردان لەسەر ڕێژەی خواردنی منداڵەکەتان شتێكی ئەستەم نییە، وەک هەر شتێکی کە تۆ باشترین دادوەریت بۆ پێدانی خواردن و دیاری کردنی بڕی خواردنەکە بە منداڵەکەت، منداڵان بەشێوەیەکی گشتی جیاوازن لە بڕی خۆراک خواردنیاندا.
چەند خاڵێکی گرنگ بۆ پێدانی خۆراکی منداڵ
دەبێت لەکاتی پێدانی خواردن بە منداڵ هەندێک شت لەبەرچاو بگریت تا منداڵەکەت زیاتر خواردن بخوات و حەزی بۆی هەبێت.
١- منداڵ دەبێت لەکاتی خواردندا لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا بێت، و خواردنەکەی لە نزیکەوە بێت تا بتوانێت بە ئاسانی و بێ ئەوەی کە فشار لەخۆی بکات خواردنەکە بخوات، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەش کە پژاندن و شپرزکردنی خواردنەکە کەمتر ببێتەوە.
٢- دەوری و قاپی خواردنەکە دەبێت لەجۆرێک بێت نەشکێت، چونکە لەکاتی شکانی قاپەکەدا لەوانەیە منداڵەکە هەست بە بێهیوایی بکات، یان دایک و باوکەکەش لێی توڕەببن.
٣- کەوچکەکەی نابێت زۆر گەورەبێت و پەرداخەکەش دەمەکەی بەجۆرێک بێ منداڵەکە بە ئاسانی نەتوانێت ئاوی تێدا بخواتەوە.
٤- خواردنی سوپ بۆ منداڵ زۆر قورسە بەڵام ئەگەر ماددەکانی ناوی زۆربن و خەست بێت دەتوانێت بە کەوچک بیخوات.
٥- ڕەنگی ماددەکانی ناو خۆراکەکە دەتوانێت کاریگەری دروست بکات لەسەر حەزی منداڵەکە بۆ خواردنەکە، خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕەنگیان سەوز و نارنجی و زەردە خۆشە بۆیان و حەزیان پێیەتی هەربۆیە دەتوانیت سوود لە سەوزاوەتەکان و گێزەر وەربگریت و هتد....
٦- ئاو میوەی سروشتی باشترە لە ئەوانەی بازاڕ و دورستکراو چونکە جۆرە دروستکراوەکە ماددەی شەکر و ڕەنگی تێکراوە.
٧- پێدانی کاتێکی باش بە منداڵەکەت بۆ خواردنەکەی زۆر گرنگە دەبێت دوورکەویتەوە لە پەلەپەلکردن لێی لە کاتی نان خواردنی.
٨- دەبێت ئەوە قەبوڵ بکەیت کە منداڵەکەت جۆرە ماددەیەکی خۆراکی ناخوات بەڵام لەهەمان کاتیشدا بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خواردنە دەبێت خۆراکێکی هاوشێوەی ئەوەی بۆ دانێیت و ببێتە جێگرەوەی.
٩- خواردن لە کاتژمێرێکی دیاریکراودا دەتوانێت ببێتە هۆی جوڵە لە ئیشتیهای منداڵەکەدا.
١٠- ماندوویەتی منداڵ گرنگترین شتە بۆ لەناوبردنی ئیشتیهای منداڵەکە باشترە دوای پشوودانی منداڵەکە خواردنی پێ بدەیت.
١١- منداڵ لە شوێنێکی ئارام و بێدەنگدا زیاتر خواردن دەخوات، دەنگە دەنگ و بەرزکردنەوەی دەنگی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن هەروەها ڕۆشتن و هاتنی زۆر بیری منداڵەکە پەرتەوازه دەکات و ئارەزووی بۆ خواردنەکە کەم دەبێتەوه.
١٢- پێدانی یەک جۆر خواردنی دووبارە دەبێتە هۆی بێزاری منداڵەکە، تەنانەت ئەگەر خواردنێکیش بێت کە منداڵەکە خۆی حەزی لێیبێت، بەردەوام و بەدوای یەک پێدانی وادەکات منداڵەکە لەو خواردنە بێز بکاتەوە.
١٣- کاتێک کاتی خواردن منداڵەکە ڕەفتارێکی هەڵەی کرد دەبێت بەرپەرچدانەوەیەکی ئەرێنیت هەبێت، بۆ نموونە ئەگەر قاپ یان کەوچی هەڵدا نابێت هەندێک کات پێی پێبکەنیت و هەندێک کات لێیبدەیت، بەڵکوو دەبێت ڕەفتارێک بنوێنیت کە منداڵەکە هەست بکات کە کارێکی هەڵەی کردووە.
١٤- نەخواردنی هەندێک جۆری خۆراک لەوانەیە لاسایی کردنەوەی دەوروبەرەکەی بێت.